ئازادي قسه‌كردن
Ji Wîkîpediya
![]() |
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: ماڵه‌وه, ji bo lîsteya gotarên bi soranî, binêre: Kategorî:کوردی an vê lîsteyê |
[biguherîne] ئازادى قسه‌كردن - ئازادى ڕاده‌ربڕین
ئازادى قسه‌كردن زۆربه‌ى جار به چهمكیَكى جه‌وهه‌رى داده‌نریَت له دیموكراسیه‌ته لیبراڵیخوازه نویَكاندا، كه تیایاندا ئازادى قسه‌كردن وه‌ك قهدهغهكار و یاساغكاریَك رهچاودهكریَت بۆ نههیَشتنى سانسۆر و چاودیَرى. مافى ئازادى قسه‌كردن لهژیَر سایه‌ى یاساى نیَودهوڵهتیدا زامنكراوه له ریَگهى چه‌ندین هۆكارى (وسائل) بیَشومارى تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤه‌وه، و به شیَوهیهكى به‌رچاویش ئه‌مه له مادده‌ى 9 ى جارِى گه‌ردوونى مافه‌كانى مرۆڤ و مادده‌ى 10 ى په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى له‌سه‌ر مافه‌كانى مرۆڤدا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كهموكورِیهكان له وارى جیَبهجیَكردندا له زۆر له وڵاتاندا هه‌ر به چارهسهرنهكراوى دهمیَننهوه. زاراوه‌ى هاوتاى ئه‌م زاراوه‌یه‌ش كه ئازادى رادهربرِینه ههندیَك جار به زاراوه‌یه‌كى باشتر ره‌چاو ده‌كریَت وه‌ك له ئازادى قسه‌كردن چونكه ئازادى قسه‌كردن تیایدا مه‌به‌ست ته‌نها قسه‌كردنى زاره‌كى نیه، به‌ڵام ئه‌م مافه به‌م شیَوهیه لیَكدهدریَتهوه كه پاریَزگارى له‌هه‌موو كرداریَكى گهرِان، و وه‌رگرتن، و گواستنه‌وه‌ى زانیارى و بیرۆكه‌كان بكات به چاوپۆشین له‌و ناوه‌ندانه‌ى كه بهكاردههیَنریَن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كردارانه له ریَگهیانهوه.
مافى ئازادى رادهربرِین مافیَكى ره‌ها (مطلق) نیه؛ هیَشتا حكومه‌ته‌كان ره‌نگه ههندیَك جۆرى زیانبه‌خشى رادهربرِین به قه‌ده‌غه‌كراو رهچاوبهكهن. له ژیَر سایه‌ى یاساى نیَودهوڵهتى، سنورداركردنهكان بۆ سه‌ر ئازادى قسه‌كردن پیَویسته بگونجیَن له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سىَ به‌شى توندا و تیایدا ده‌ربچن: پیَویسته ئه‌و سنورداركردنانه به‌یاسا پاڵپشتى بكریَن، و به‌دواى بهدهستهیَنانى ئامانجیَكهوه دانرابن كه ئامانجیَكى ره‌وا بیَت، و پیَویست بیَت ( واته به‌به‌راورد گونجاو بیَت) بۆ بهدهستهیَنانى ئه‌م ئامانجه. له نیَو ئه‌و ئامانجانه‌ش كه بهرِهوا داده‌نریَن بریتین له پاریَزگاریكردن له ماف و ئابرِوومهندى كه‌سانى تر (ریَگهنهدان به ناوزرِاندن)، و پاریَزگاریكردن له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و شیرازه‌ى سیسته‌مى گشتى (النظام العام)، و ته‌ندروستى گشتى و ره‌وشته گشتیه‌كان. به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى ئازادى رادهربرِیَن وه‌ك ریَساى بنچینه‌یى (ره‌سه‌ن) دانیپیدادهنریَت و سنورداركردنهكانیش وه‌ك ههڵاویَردراو (استثناءات) له‌و ریَسایه رهچاودهكریَن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گویَرِایهڵى و جیَبهجیَكردنى ئه‌و ریَسایه شتیَكه زۆربه‌ى جار كهموكورِى تیَدایهو به‌ته‌واوى ئهنجامنادریَت.
باكگراوه‌ندى میَژوویى
یه‌كه‌م جار یاساى مۆدیَرن له باره‌ى ئازادى قسه‌كردن و دهسپیَرِِاگهیشتنى خه‌ڵكى گشتى به زانیاریه‌كان له شانشینى سویدى له ساڵى 1766 دامه‌زرا. لیَرهشدا به‌زۆرى سوپاسهكه بۆ هه‌وڵه‌كانى فه‌یله‌سوفى فینله‌ندى ( ئهندیَرَس چیدینهس Anders Chydenius) دهگهرِیَتهوه. ئه‌م فه‌یله‌سوفه لیبرالیهكى ته‌قلیدى بوو، كه بانگه‌شه‌ى بۆ بازرگانى ئازاد و ئازادى زانیاریه‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى كهناڵیَكى دروستى پیَدانهوهى زانیاریه‌كان دابینبكریَت بۆ پرۆسه‌ى یاسادانان و برِیاردان له‌سه‌ر دابه‌شكردن و ته‌رخانكردنى سه‌رچاوه‌كان دهرامهتیهكان:
پیَویست به‌بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه هه‌ر جۆریَكى دیاریكراوى ئازادى نووسین و له‌چاپدان یهكیَكه له بههیَزترین شورهكانى مانه‌وه و پاریَزگاریكردن بۆ ریَكخستنى ئازادانه‌ى ده‌وڵه‌ت، كه بهبىَ ئه‌وه، ده‌وڵه‌تان زانیارى ته‌واویان له‌به‌رده‌ست نابیَت بۆ دارِشتنى یاسا باشه‌كان، و ئه‌م دادپه‌روه‌ریه به‌خشراوه‌ش ناواندریَت چاوهدیَرىبخریَتهسهر، و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی فهرمانرِهوایى كراویش نازانن كه پیَداویستیهكانى یاسا چین، و سنوره‌كانى مافى حكومه‌ت چین، و به‌رپرسیاریه‌تى خۆشیان نازانن وه‌ك فهرمانرِهوایی كرا‌و. و بهبىَ ئه‌وه په‌روه‌رده و ره‌فتارى باش له‌ناوده‌چن، و توند‌و تیژى و پیَشیَلكارى له بیرۆكه، و قسه‌و و شیَوازهكانى ره‌فتاركردن به‌ده‌رده‌كه‌ون، و تاریكى سه‌راپاى ئاسمانى ئازادیه‌كانمان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَكى كه‌مدا دادهپۆشیَت-------- ئه‌مه لهیاداشتنامهى چیدینهس له‌باره‌ى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان وه‌رگیراوه.
فه‌یله‌سوف (ئه‌لیكس دو توكیوڤىَ Alexis de Tocqueville) (1805-1859) تیَبینى ئه‌وه‌ى كرد كه ره‌نگه خه‌ڵك دوودڵ بن له قسه‌كردن به ئازادى نه‌وه‌ك له ترسى ئازاردانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌ڵكو له‌به‌ر دروستبوونى فشارى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆر له‌سه‌ریان. كاتیَك كه تاكهكهسیَك بۆچوونیَك رادهگهیهنیَت كه باو و جه‌ماوه‌رى نیه، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه رووبهرِوى قیَز و رقلیَبوونهوهى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆى ببیَتهوه و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه بكهویَته ژیَر شه‌پۆڵى توندوتیژى پهرچهكردارهكانیشهوه. له كاتیَكدا ئه‌م جۆره سهركپكردنهوهى ئازادى قسه‌كردن (سهركپكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى) وه‌لاوه‌نانى زۆر گرانتره له سهركپكردنهكانى حكومه‌ت بۆ ئازادى قسه‌كردن، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئایا بهرِاستى ئه‌مه دهكهویَته نیَو چوارچیَوهى ئازادى قسه‌كردنه‌وه، كه به‌شیَوه‌یه‌كى ئاسایى وه‌ك ئازادبوونیَكى مه‌ده‌نیانه یان ئازادبوون له كرداره‌كانى حكومه‌ت رهچاودهكریَن.
تیۆره‌كانى قسه‌كردنى ئازاد:
تیَرِوانینى گشتى:
گرنگه كه له پاساوه تیۆریه جۆراوجۆره‌كان بۆ ئازادى قسه‌كردن تیَبگهین ئه‌گه‌ر بمانهویَت تیَرِوانینیَك له‌باره‌ى سروشتى راسته‌قینه‌ى چه‌مك و سنوره عهقلانیهكانى ئازادى قسه‌كردن دروستبكه‌ین. بهشیَكى پاساوى قسه‌كردنى ئازاد بریتیه له گریمانه‌ى لیبرالى گشتى یان گریمانه‌ى لیبرالیانه (الفرچیه اللبرالیه) له دژى ناچاركردنى تاكه‌كه‌سه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌و ریَگهیهى كه بۆ خۆیان حه‌زیان لیَیه بژین و له‌وه‌ى كه بۆ خۆیان دهیانهویَت ئه‌نجامى بده‌ن. به‌هه‌رحاڵ، ژماره‌یه‌ك له پاساوى زیاتر روون و دیاریكراوتر هه‌ن كه به شیَوهیهكى به‌ربڵاو وه‌ك پاساو بۆ ئازادى قسه‌كردن پیَشنیاركراون.
بۆ نمونه، دادوه‌رى دادگاى باڵاى كه‌نه‌دى (ماكلاچلان McLachlan) له باره‌ى كیَسى (R v. Keegstra) كه كیَسیَكى ساڵى 1990 ه له‌باره‌ى قسهكردنیَك كه رق و كینه دهرببرِیَت ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ستنیشانكردووه: (1) قسه‌كردنى ئازاد دهبیَته هۆى پهرهپیَدانى "هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ئازادانه‌ى ئه‌و بیرۆكانه‌ى كه زۆر گرنگ و بنچینه‌یین بۆ دیموكراسیه‌تى سیاسى و ده‌زگا و دامه‌زراوه دیموكراتیه‌كان" و تواناكانى ده‌وڵه‌ت پیَوهند و سنوردارده‌كات له پیَشیَلكردنى ماف و ئازادیه‌كانى تر؛ (2) قسه‌كردنى ئازاد دهبیَته هۆى بره‌ودان به هیَنانهكایهوهى بازارِیَك بۆ بیرۆكه‌كان كه له‌رووى نمونه هیَنانهوه نه‌وه‌ك له‌رووى ناونان و دهستنیشانكردنهوه گهرِان به دواى راستیه‌كان له‌خۆوه دهگریَت، (3) و ئازادى قسه‌كردن له رووى خودى سروشتى شتهكهشهوه وه‌ك هۆكاریَك بۆ خۆ به واقعیكردنى قسه‌كه‌ر و گویَگر شتیَكى گرنگ و به نرخه؛ (4) و هه‌روه‌ها ئازادى قسه‌كردن بۆ به‌هۆى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى له حكومهتیَكى باش دهكهویَتهوه ئه‌گه‌ر بیَت و ریَگه به كپكردنهوهكانى بدات بۆ ئازادى قسه‌كردن پاساوى بۆ هیَنراوهتهوه.
له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره پاساوانه تیَكهڵ به‌یه‌ك ببن. هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه، پاساویَك دروستده‌كه‌ن كه به شیَوهیهكى به‌رفراوانتر قهبولدهكریَت بۆ داننان به ئازادى قسه‌كردن وه‌ك ئازادیه‌كى بنچینه‌یى سیاسى و مه‌ده‌نى.
ده‌كریَت به شیَوهیهكى وورد له ریَگهى جیاوازه‌وه هه‌ریه‌ك له‌م پاساوانه روونبكریَنهوه و ره‌نگه پیَویست بكات ههندیَكیان راده‌ى لیَهاتووییان تاقیبكریًَتهوه. ده‌كریَت پاساوى یه‌كه‌م و چواره‌م له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنریَن به‌و پیَیهى كه پاساوى دیموكراتیانهن، یان جۆره پاساویَكن كه په‌یوه‌ندیدارن به خود فهرمانرِهواییكردنهوه. ئه‌مانه دهگهرِیَنهوه بۆ رووه‌كانى رۆڵى سیایانهى قسه‌كردنى ئازاد له كۆمه‌ڵگاى دیموكراتیدا. پاساوى دووه‌م په‌یوه‌ندیداره به ئاشكراكردنى راستیه‌كان. پاساوى چواره‌میش زۆر به توندى په‌یوه‌ندیداره به به‌ها ئازادیخوازیه (لیبرالیه) گشتیه‌كان به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیهتى تایبه‌تى زمان، و هیَمابازى (الرمزیة)، و نویَنهرایهتیكردن بۆ ژیان و سه‌ربه‌خۆییمان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شیكاریانهش ژماره‌یه‌ك ده‌رئه‌نجام پیَشنیار ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م، به‌ڵگه‌ى به هیَز و تیَكهڵ به‌یه‌ك هه‌ن بۆ قسه‌كردنى ئازاد وه‌ك بنه‌مایه‌كى سیاسى سه‌ره‌كى له هه‌ر دیموكراسیهتیَكى لیبرالیدا. دووه‌م، ههرچۆنیَك بیَت، قسه‌كردنى ئازاد چهمكیَكى رههاو ساده نیه به‌ڵكو ئازادیهكه كه له ریَگهى به‌هاى قوولترهوه ره‌وایه‌تى خۆى وهردهگریَت. سیَیهم، ئه‌م به‌هایانه‌ى كه له پاساوه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون بۆ قسه‌كردنى ئازاد ره‌نگه به هه‌مان هیَزى هاوشیَوه نهتواندریَت بچهسپیَندریَن به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانى قسه‌كردن و هه‌موو جۆره بارودۆخیَكدا.
خود فهرمانرِهواییكردن
ئازادى قسه‌كردن زۆر گرنگه له هه‌موو دیموكراسیهتیَكدا، چونكه گفتوگۆى كراوه‌ى نیَوان پاڵیَوراوان له‌به‌رده‌مى خه‌ڵك شتیَكى بنچینه‌ییه بۆ ده‌نگده‌ران تا بتوانن برِیارى خۆیان بده‌ن له ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌ر له ریَگهى قسه‌كردنه‌وه‌یه كه خه‌ڵك ده‌توانن كاریگه‌ریان به‌سه‌ر بژارهكانى حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه ههبیَت له ده‌ستنیشانكردنى پلانه سیاسیه‌كاندا. هه‌روه‌ها، كارمه‌نده گشتیه‌كان له ریَگهى ئه‌و ره‌خنانه‌وه بهرپرسیاردهكریَن كه لیَیان دهگیریَت و ریَگه خۆشده‌كه‌ن بۆ له‌سه‌ر كارلادان و دانانى كه‌سانى تر له شویَنیان. دادگاى باڵاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دان به تواناى ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت و به‌رپرسانى حكومه‌ت دادهنیَت به‌م شیَوهیهى كه "جه‌وهه‌رى یه‌كه‌م هه‌مواركردن بووه." نیۆرك تایمز ڤ . سه‌لیڤان New York Times v. Sullivan . به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاریده‌كات " گهرهنتیهكانى قسه‌كردن و رۆژنامه‌وانى ته‌نها په‌یوه‌ست نین به رادهربرِینى سیاسى یان باسكردنى كاروبارى گشتى كه بنچینه‌یین بۆ بوونى حكومهتیَكى ساخله‌م." Time، Inc. v. Hill.
ههندیَك پیَیان وایه كاتیَك كه خه‌ڵك له ده‌رخستنى ناكۆكیه‌كانیان دهسڵهمیَنهوه ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له سزادان و تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ترسن، له‌و كاته‌ش حكومه‌ت وه‌ڵامى داواكاریه‌كانیان نادانه‌وه كه ئه‌وان داواى نه‌كن، كه‌واته حكومه‌ت كه‌متر له‌به‌رامبه‌ر كرداره‌كانی خۆیدا بهرپرسیاردهبیَت. به‌رگریكاران بۆ هیَنانهكایهوهى حكومهتیَكى ئازاد زۆربه‌ى جار پیَیان وایه كه ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كیه كه واده‌كات حكومه‌ت قسه‌كردنى ئازاد سهركوتبكاتهوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له لیَپرسینهوه به دوور بگریَت.
ههرچۆنیَك بیَت، ره‌نگه بووتریَت كه ههندیَك له پیَوهندهكانى سه‌ر ئازادى قسه‌كردن ده‌كریَت بوونیان ههبیَت و بگونجیَن له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت یان ته‌نانه‌ت بگره پیَویستیش بن بۆ پاراستنى دیموكراسیه‌ت.
ئاشكراكردنى راستى:
پاساویَكى كلاسیكیانه بۆ پاریَزگاریكردن له ئازادى قسه‌كردن وه‌ك مافیَكى بنچینه‌یى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مافه شتیَكى سه‌ره‌كى و پیَویسته بۆ ئاشكراكردنى راستى. ئه‌م پاساوه به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندیداره به فه‌یله‌سوفى به‌ریتانى جۆن ستاورت میل (John Stuart Mill). دادوه‌ر ئۆلیڤه‌ر ویندیل هۆلمز (Oliver Wendell Holmes) نووسیویه‌تى " باشترین تاقیكردنه‌وه بۆ راستى بریتیه له هیَزى بیرۆكه‌كان له كیَبرِكیَكردن بۆ بهدهستهیَنانى ره‌زامه‌ندى له بازارِى بیرۆكه‌كاندا، و راستیش تاكه زه‌مینه‌یه بۆ ئه‌و بیرۆكانه كه بتوانن له‌سه‌رى خواسته‌كانیان به سه‌لامه‌تى بهجیَبگهیهنن." وه‌رگیراوه له Abrams v.. هه‌روه‌ها دادوه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هۆڵمز (Holmes)بوو كه‌ئه‌و خوازه (استعارة) به هیَزهى "بازارِى بیرۆكه‌كانى" ورووژاند و هیَنایه كایه‌وه.
ئه‌م پاساوه‌ى بازارِى بیرۆكه‌كان بۆ ئازادى قسه‌كردن له‌لایه‌ن پسپۆرِانهوه ره‌خنه‌ى لیَگیراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه كاریَكى هه‌ڵه‌یه هه‌موو بیرۆكه‌كان بیَنه ناو ئه‌و بازارِهوه، هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر بیَنه ناو بازارِهكهشهوه، ره‌نگه ههندیَك له بیرۆكه‌كان ههندیَك بیرۆكه‌ى تر وهلاوهبنیَن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بیرۆكانه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ى باڵاتره‌وه بڵاودهكریَنهوهو هیَزى زیاتریان دهبیَت.
هه‌روه‌ها بازارِى بیرۆكه‌كان له‌به‌ر ئه‌و گریمانه‌یه‌ى كه ده‌ڵیَت له‌كۆتاییدا راستى هه‌ر به‌سه‌ر نارِاستیدا سهردهكهویَت ره‌خنه‌ى لیَدهگیریَت. شتیَكى بینراوه به دریَژایى میَژوو كه خه‌ڵك ره‌نگه به گویَرهى سۆز و هه‌سته‌كانیان پاڵبنریَن و كاردانه‌وه‌یان ههبیَت نه‌وه‌ك له ریَگهى عه‌قڵیانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واشبیَت كه راستى له كۆتاییدا هه‌ر به ده‌ر بكهویَت، تا ئه‌و كات ئه‌وا زه‌ره‌رى زۆر گه‌وره روویداوه له‌و ماوه‌یه‌ى تا راستیه‌كه ئاشكرا دهبیَت. ههرچۆنیَك بیَت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نه لاوازانه‌ى بازارِى بیرۆكه‌كان دانیان پیادابنریَت ئه‌وا لایه‌نگرانى ئه‌و تیۆره دهڵیَن گۆرِینهوهى ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ گهرِان به دواى راستیه‌كان به دیاریكردنى راستیه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و چاودیَریكردنى نارِاستیهتى شتیَكى خراپتره.
ئالان هۆرس له كتیَبهكهیدا (قسه‌كردنى ئازاد) (1998)، ده‌ڵیَت به‌كارهیَنانى خوازه‌ى بازارِى بیرۆكه‌كان شتیَكى ههڵخهڵهتیَنهره. ئه‌و ده‌ڵیَت پاساوى پاریَزگاریكردنى كلاسیكیانه‌ى میل Millبۆ ئازادى قسه‌كردن له كتیَبهكهیدا به ناوى له‌باره‌ى ئازادى (On Liberty) ههڵناستیَت به پیَشخستن و هیَنانه كایه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى بازارِ ( كه دواتر له‌لایه‌ن هۆلمزهوه ئه‌م بیرۆكه‌یه دهناسریَنریَت) به‌ڵكو به شیَوهیهكى سه‌ره‌كى داواى ئازادى پیَشكهوتن و گفتوگۆكردنى بیرۆكه‌كان ده‌كات له گهرِانیاندا به دواى راستیه‌كان یان له تیَگهیشتنیاندا بۆ راستیه‌كان. له دارِشتنى ئه‌م به‌ڵگه‌یه، هۆرس ده‌ڵیَت میل (Mill) كۆمه‌ڵگا وه‌ك شتیَك كه زیاتر له سیمیناریَكى ئه‌كادیمى به‌رز بكات ویَنه دهگریَت نه‌وه‌ك بازارِیَك بۆ بیرۆكه‌كان. ئه‌مه‌ش پیَویستبوونى ستانده‌رده نه‌نووسراوه‌كان بۆ ره‌فتاركردن و كارلیَككردن له خۆوهدهگریَت، كه له ناویشیاندا چه‌ند پله‌یه‌كى زیَرگرتنى دوو لایه‌نانه ههبیَت. ئه‌مه‌ش ره‌نگه به باشى ئه‌و جۆره قسانه سنورداربكات كه پاساوى پاریَزگاریلیَكردنیان هه‌یه.
ریَگهیهكى تر بۆ دارِشتنهوهى ئه‌م خاڵه بریتیه له‌وه‌ى كه دان به بانگه‌شه‌كه‌ى میل دابنیَین كه ههندیَك جۆرى ئازادى قسه‌كردن پیَویستن له‌به‌ر زه‌روره‌تى عه‌قلانیانه. ئه‌مه‌ش ده‌كریَت پاڵپشتى ئه‌و پیَویستیه بانگه‌شه بۆكراوه بكات كه داواى پاراستنى بیرۆكه نا جه‌ماوه‌ریه مومكنهكان ده‌كات. ههرچۆنیَك بیَت، ده‌كریَت ئه‌و كات ئه‌مه‌شى بخریَته سه‌ر كه ئه‌وه مه‌رج نیه ببیَته هۆى ئه‌وه‌ى كه ریَژهیهكى به‌رفراوانى قسه‌كردن، له نیَویشیاندا قسه تانه و ته‌شه‌ر و سوكایهتیپیَكهرهكان، پیَویست بیَت هه‌مان پاریَزگارى هاوشیَوهیان پیَشكهشبكریَت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى میل دایرِشتووه، ئه‌م پاساوه به‌هه‌مان شیَوه ده‌كریَت به‌و چاوه سه‌یر بكریَت كه نوخبه‌ویه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌و دهربرِینه بچووكه‌كان زیاتر سه‌ره‌نجى بیرمه‌نده‌كان به‌لاى خۆیاندا رادهكیَشن. ههرچۆنیَك بیَت، ههندیَك بۆچوون و هه‌ست هه‌ن كه تیایاندا بریتیه له‌وه‌ى ئه‌م پاساوه فراوانتر بكریَتهوه بۆ ئه‌و دیوى قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌ریكى بهدواگهرِانى هزرى به‌رته‌سكن، وه‌ك زانایان و تویَژهرهوه ئه‌كادیمیه‌كان. به مانایه‌ك له مانایه‌كان ئه‌مه تیَكهڵدهبیَتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاساوانه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربه‌خۆیى دامه‌زراون، ئه‌گه‌ر بیَت و له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یوه‌ندیبوون به پیَویستبوونى سایكۆلۆجیانهى تاكه‌كان بۆ گهرِان به دواى راستیه‌كان و تیَگهیشتنیان شیبكریَنهوه. به مانایه‌كى تر، ره‌نگه ئه‌مه به‌رفراوانتر بكریَتهوه بۆ ئه‌وه‌ى پاریَزگارى بۆ ئه‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌رانه‌ش بگریَتهخۆ كه داوایه‌كیان بۆ ههندیَك جۆرى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه.
پیَشخستنی سه‌ربه‌خۆیی
بۆچونی تر هه‌یه كه دهڵیَ ئازادی قسه‌كردن لایهنیَكی گرنگی كه‌سایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی ئاده‌میزاد. بۆ نمونه گوتراوه كه خۆپیشاندانی سیاسی جۆریَكه له جۆره‌كانی خۆناساندن و خۆناسین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ر بزانیَ كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی بیَ هوده‌یه. ئه‌م بیرۆكه‌یه ریَگه بۆ بۆچونیَكی تر خۆش ده‌كات كه بانگه‌شه بۆ پاراستنی چالاَكییهكانی گوزارشتكردن كه مۆركی سیاسی ئاشكرایان پیَوه دیار نیه و وه‌ك هونه‌ری ته‌جریدی و مۆسیقا و سه‌ماكردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كهسیَتی ژیاری نین. چونكه پاراستنی ئازادی قسه‌كردن یارمه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌دات و گهرِان به‌دوای راستیه‌كان پیَش ده‌خات بۆیه گرنگیی به‌هاكانی گوزارشتكردن باشتر دیار ده‌كات. جستس تۆرگورد مارشه‌ڵ نوسی: " یه‌كه‌م هه‌مواركردنی (ده‌ستوری ئه‌مریكا) ته‌نها پیَداویستیهكانی سیاسه‌ت دابین ناكات، به‌ڵكو پیَویستیهكانی رۆحی ئاده‌میزادیش – ئه‌و رۆحه‌ی داوا ده‌كات گوزارشت له خۆی بكات". ئه‌م بۆچونه جاری وا هه‌یه زیاتر په‌ره‌ی پیَدهدریَت به هۆی ئاماژه‌كردن به گرنگی گه‌یاندنی هزر و بیره ره‌سه‌نه‌كانیان و به‌های داهیَنان كه له ویَژه و هونه‌ر و چه‌ندین ریَگهی تر گوزارشتی لیَدهكریَت. پرسه‌كه لیَرهدا ئه‌وه‌یه كه پیَویسته ئیَمه چۆن له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی تر وه‌ك بونیَكی سایكۆلۆژی و ئه‌خلاقی ره‌فتار بكه‌ین ئه‌و تاكانه كه پیَویستیان به گوزارشت له‌خۆكردن و خۆناساندن هه‌یه. ره‌خنه‌گرانی ئه‌م بۆچونه دهڵیَن كه هیچ هۆیه‌كی زكماكی بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی قسه‌كردن ببیَته مافیَكی سه‌ره‌كی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جۆره‌ها چالاَكی تر به‌راوردی بكه‌ین كه ره‌نگه ئه‌و چالاَكیانه به بهشیَك له سه‌ربه‌خۆیی یاخود پهرهپیَدانی خۆناساندن داده‌نریَن.
پهرهپیَدانی سینگ فراوانی
راڤهكردنیَكی تر هه‌یه له‌باره‌ی ئازادی قسه‌كردن كه دهڵیَ ئه‌و ئازادیه تهاوكهری سینگ فراوانیه كه ههندیَ كه‌س پیَیان وایه كه پیَویسته ببیَته به‌هایه‌كی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگه‌دا. پرۆفیسۆر لی بولینگه‌ر یهكیَ له داكۆكیكارانی ئه بۆچونه‌یه و لهمبارهیهوهدهڵیَ: "پره‌نسیپی ئازادی قسه‌كردن كرداریَكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه كه بریتیه له ته‌رخانكردنی لایهنیَكی كارلیَكردنی كۆمهلاَیهتی بۆ دان به‌خۆگرتن كه مه‌به‌سته‌كه‌ی پهرهپیَدان و پیشاندانی توانایه‌كی كۆمهلاَیهتییه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ی به‌هۆی كۆمهڵیَك روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆمهلاَیهتی دیَنه ئاراوه". پره‌نسیپی ئازادی قسه‌كردن نیگه‌رانیه‌كی تری له‌گه‌ڵدایه ئه‌ویش كه‌متر نیه له یارمه‌تیدان له هیَڵكاریكردنی "كه‌سایه‌تییه هزریه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه". مه‌به‌ست له‌و بۆچونه‌ش ئه‌وه‌یه كه سینگ فراوانی به‌هایه‌كی داواكراوه ئه‌گه‌ر بنچینه‌یی نهبیَ و پاراستنی قسه‌كردنی نه‌ناسیش خۆی له خۆیدا كرداریَكی سینگ فراوانییه. ئه‌مجۆره سینگ فراوانیهش وه‌ك نمونه‌یه‌كه كه هانی بوونی سینگ فراوانی زیاتر ده‌دات له كۆمه‌ڵگه‌دا. بهلاَم ره‌خنه‌گران دهڵیَن كه كۆمه‌ڵگه نابیَ بۆ نمونه له به‌رامبه‌ر ئه‌ون تاكانه‌ی داكۆكی له گه‌یاندنی زیانی گه‌وره و ته‌نانه‌ت جینۆساید به خه‌ڵك سینگ فراوان بیَ . ریَگه گرتن له‌مجۆره زیانانه وه‌ك ره‌خنه‌گران دهڵیَن گرنگتره له‌وه‌ی سینگ فراوان بین له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و زیانانه ده‌كه‌ن.
كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ئازادی قسه‌كردن
جۆره‌ها ده‌سته‌ی حاكم و كۆنترۆڵكار و یاخود بههیَز له زۆر شویَنی جیهان هه‌وڵیاندا بیر‌و رای جه‌ماوه‌ر یا خه‌ڵكانی تر بگۆرِن به هۆی كرداریَك كه بهرِاستی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك لایه‌ن دهپاریَزیَ. ئه‌م هه‌وڵه بۆ سه‌پاندنی شیَوه‌یه‌ك له شیَوهكانی كۆنترۆڵ به هۆی كۆنترۆڵكردنی په‌یوه‌ندیكردن میَژووی هه‌یه و به تیَر و ته‌سه‌لی له لایه‌ن میشیَل فوكۆ تیۆری بۆ دانراوه. زۆر كه‌س ئه‌و ههولاَنهی كۆنترۆلكردنی مشتومرِ به هیَرش بۆ سه‌ر ئازادی قسه‌كردن دادهنیَن و، و نمونه‌كانی كه دهیهیَنن له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مانه‌ن: • ههندیَ كه‌س ده‌ركردنی سكۆت پاركین چالاَككاری بواری ئاشتی له ئۆسترالیا له ئه‌یلولی 2005دا وه‌ك هیَرشیَك دژی ئازادی قسه‌كردن دادهنیَن. دهركردنهكهش به گوته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئوسترالیا گوایه بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی بووه.
• له فینله‌ند یاسایه‌كی نویَی مافی له‌چاپدان ده‌ركراوه و له 25 تشرینی یه‌كه‌م 2005 كه نوسین له باره‌ی چه‌ند شیَوازیَكی كردنه‌وه‌ی جفره‌ی نوسینه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
• كۆمپانیای (Gunns Limited) كه له بواری دار و دارتاشی له ئۆسترالیا كار ده‌كات داوای له‌سه‌ر 17 كه‌سی چالاَككاری تۆمار كردووه كه یهكیَكیان سیناتۆر بۆب براونی سه‌ربه پارتی سه‌وزی ئۆسترالیایه له گه‌ڵ سیَ یرَكخراوی ژینگهپاریَزی قازانج نه‌ویست و داوای برِی 7.8 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوویان لیَدهكات. كۆمپانیاكه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه گوایه ناوبانگیان زرِاندووه و بونه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی قازانجیَكی زۆر و شكا لیَكراوهكانیش دهڵیَن ئه‌وان ته‌نها هه‌وڵیان داوه ژینگه بپاریَزن. هه‌رچه‌نده ئه‌م نمونه‌یه داوای یاسای باری تایبه‌ت دهگریَتهوه نه‌ك سانسۆری حكومه‌ت، بهلاَم ههندیَ كه‌س دهڵیَن ئه‌مه‌یان گوایه بریتیه له خراپی بهكارهیَنانی دهسهلاَت و په‌یوه‌ندی به یاسای ناوزرِاندن هه‌یه، چونكه چالاَككارانی بواری ژینگه پاریَزی رادهكیَشیَته دادگا و كۆمپانیای Gunns ره‌نگه كارگه‌یه‌كی داربرِین له ههریَمی تهسمانیای باكور دادهمهزریَنیت. به پیَی ئه‌م بۆچونه داواكار واته كۆمپانیاكه هه‌وڵی پاراستنی ناوبانگیان ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌وڵی ترساندنی داوالیَكراوان واته چالاَككارهكانی بواری ژینگه به هۆی داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زۆر و مه‌سروفاتی له راده‌به‌ده‌ری دادگاییكردنه‌كه ده‌ده‌ن. ئه‌مجۆره داوایانه پرسیاری به بایه‌خ قیت ده‌كه‌نه‌وه كه تا چه‌ند بۆ كۆمپانیا مه‌زنه‌كان هه‌یه سوود له یاسای ناوزرِاندن وه‌ربگرن.
• له به‌ریتانیاش په‌رله‌مان یاسای تاوانه خه‌ته‌رناك و ریَكخراوهكان و پۆلیسی له ساڵی 2005دا په‌سند كرد كه خۆپیشاندانی به بیَ مۆڵه‌ت له دووری یه‌ك كیلۆمه‌تر له په‌رله‌ماندا قه‌ده‌غه كرد. یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تاوانباركردن به پیَی یاساكه له كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2005 دا بوو كه مایا ئیڤهنز له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ به تاوانی خویَندنهوهی ناوی كوژراوه‌كانی شهرِی عیَراق له سه‌ربازی به‌ریتانی و هاولاَتی عیَراقی به بیَ مۆڵه‌تی پۆلیس له ژیَر مۆنیومیَنتی سه‌ربازه كوژراوه‌كان له له‌نده‌ن خویَندووه.
• له ئیتالیا خاوه‌ن چه‌ندین كۆمپانیای بواری راگه‌یاندن سیلڤیۆ برلسكۆنی سانسۆری بهكارهیَناوه له ریَگهی راگرتنی زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی رهخنهئامیَز (Raiot) كه سابینا گوزانتی له‌سه‌ر كه‌ناڵی RAI پیَشكهشی ده‌كرد به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان بازارِین و سوكایه‌تیه‌كی زۆریان ده‌رباره‌ی حكومه‌ت تیایه. (ئه‌و دهڵیَ كه به نیازه داوا له دژی RAI تۆمار بكات و داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به برِی 21 ملیۆن یۆرۆ لیَیان بكات ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه چیتر په‌خش بكریَت). كه‌ناڵی RAI په‌خشی به‌رنامه‌كه‌یان راگرت و، سابینا گوزانتی داوای ل دادگه تۆمار كرد بۆ دووباره په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه‌ی و داواكه‌ی برده‌وه. بهلاَم سهرهرِای ئه‌وه حكومه‌ت و كه‌ناڵی RAI به برِیاری دادگه قایل نه‌بوون و چیتر به‌رنامه‌كه په‌خش نه‌كرا.
• له ههندیچ ولاَتی ئه‌وروپایی ره‌تكردنه‌وه‌ی روودانی هۆلۆكۆستی جوله‌كه‌كان به تاوان دادهنریَ. له نه‌مسا سزای سیَ ساڵ زیندانی بۆ دیَڤد ئیَرڤینگ یهكیَ له نه‌یارانی ئه‌م یاسایه برِایهوه چونكه له شوباتی 2006 روودانی هۆلۆكۆستی ره‌تكرده‌وه. • ههندیَ ولاَت تا ئیَستاش یاسای به‌سه‌رچووی سانسۆریان هه‌یه كه به ده‌گمه‌ن به‌كار دههیَنریَن. له رووی ته‌كنیكییه‌وه یاسای به‌ریتانی تا ئیَستا كفر كردن و نمایشكردنی كیَری ره‌پ و هاندانی خۆكوشتن قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئینتهرنیَت
په‌ره‌سه‌ندنی ئینتهرنیَت هه‌لی نویَی بۆ وهدیهیَنانی ئازادی قسه‌كردن هیَنایه كایه‌وه به هۆی بهكارهیَنانی چه‌ند شیَوازیَك كه پشت به ریَكارهكانی یاسایی نابه‌ستنه‌وه. ناوی خواستراو و په‌ناگه‌ی زانیاریه‌كان (وه‌ك Freenet) بوار به ئازادی قسه‌كردن ده‌ده‌ن، نه‌خاسمه ته‌كنۆلۆژیاكه گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه بابه‌ته نوسراوه‌كان لا نابریَن (سانسۆر ناكریَن). ئه‌و سایتانه‌ی له ههندیَ ولاَت ده‌كه‌ونه ژیَر سانسۆری حكومه‌ت دووباره له سیَرڤهری ولاَتانی تر میَوان دهكریَن به بیَ ئه‌وجۆره سانسۆرانه. چونكه ولاَیهته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مترین كۆت و به‌ندی حكومه‌تی له‌سه‌ر ئازادی قسه‌كردندا هه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و سایتانه‌ی له ولاَتانی سانسۆر دهكریَن له‌سه‌ر سیَرڤهریَكی ئه‌مریكایی ئینتهرنیَت دووباره میوان دهكریَن و، به‌م شیَوهیه له‌سانسۆر نه‌جاتیان دهبیَ و به‌رده‌وامی به خزمه‌ته‌كانیان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی سایته‌كانی (neo-nazi) نازیه نویَهكان و سایته‌كانی تره كه بانگه‌شه‌ی رق لیَبوونی ره‌گه‌زی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌و سایتانه له ژماره‌یه‌ك ولاَتی ئه‌وروپایی قه‌ده‌غه‌كراون. پیَویسته ئه‌وه‌ش بگوتریَت كه حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵی دا چه‌ند جۆریَكی دیاریكراوی كردار و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئینتهرنیَت به یاسا ریَكبخات. دامه‌زراوه‌ی مه‌رزی ئه‌لیكترۆنی EFF (The Electric Frontier Foundation) ریَكخراویَكه كار له پیَناوی پاراستنی ئازادی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئینتهرنیَت ده‌كات. حكومه‌تی چین توانیویه‌تی پیَشكهوتووترین جۆر و شیَوازی سانسۆركردنی ئینتهرنیَت دابهیَنی به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن ریَگهگرتن له بلاَوبوونی زانیاری له باره‌ی بابه‌تی ههستناكی وه‌ك رووداوه‌كه‌ی گۆرِهپانی تیان ئان مینی ساڵی 1989 و فالون گۆنگ و تیبت و تایوان و كڵتووری رووتی (پۆرنۆگرافی) و دیموكراسی. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه چین داوای یارمه‌تی له ههندیَ كۆمپانیای ئه‌مریكی وه‌ك كۆمپانیای MSN كه زۆرجار له لایه‌ن ركابهرهكانیانهوه ره‌خنه‌یان له باره‌ی ریَگرتن له ئازادی قسه‌كردن لیَگیراوه. ئه‌و پرسانه‌ی به هۆی پیَگیری له‌خۆوه دهوروژیَندریَن كه‌مینه‌یه‌كی بچوك پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا یاساكانی په‌یوه‌ستبوونى خۆنه‌ویستانه‌وه ، كاتیَك كه ئیَش ناسینی نه‌خۆشی میَشك بهشیَكی یا هه‌مووی دهبیَته هۆی په‌یوه‌ستبوونی تا راده‌یه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی قسه‌كردن یا نوسینی تاكیپهیوهست دهبیَته مایه‌ی پیَشیَلكردنی مافی ئازادی قسه‌كردنی تاكی نیَوبراو له‌و داوا یاساییه په‌یوه‌نداره‌كان.
وته‌ی ناوداران: • من له‌گه‌ڵ رای تۆ كۆك نیم بهلاَم گیانیشم ده‌كه‌مه قوربانی بۆ پاراستنی مافت له گوزارشتكردنی ئه‌و رایه‌ت" ئیڤلین بیتریس هۆڵ كه له‌و ژیَر ناوی س.ج. تالینتایر له ساڵی 1906، بهلاَم ئه‌م قسه‌یه به ناوی ڤۆڵتیَر بلاَوكراوه كه تالیتایر ژیاننامه‌ی بۆ نوسیوه. • "ئه‌گه‌ر ئازادی له هه‌موو كاتیَكدا هیچ مانایه‌كی ههبیَ مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و بۆچونه به خه‌ڵك بڵیَی كه نایانهویَ گویَبیستی بن". جۆرج ئۆرویَڵ
• "... كاتیَك به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردنی پشیَوی هه‌موو پرسه‌كانی تر نوقمی بیَ بایه‌خی ده‌بن. پشیَویكار (anarchist) دوژمنی مرۆڤایه‌تییه، دوژمنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و، تاوانی له هه‌موو تاوانیَكی گه‌وره‌تره. هیچ كۆچبهریَك بواری بۆ نییه بیًَته كهنارهكانمان ئه‌گه‌ر پشیَویكار بیَ: وهیچ رۆژنامه‌یه‌ك چ لیَره بلاَو بكریَت یا له هه‌نده‌ران نابیَ له‌م ولاَته دابه‌ش بكریَت ئه‌گه‌ر بانگه‌شه بۆ بیری پشیَوی بكات". تیۆدۆر رۆزفڵت، 1908.
• "پره‌نسیپی بیرورای ئازاد مانای ئه‌وه نییه كه ئازادیهكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵ بیر و رای ئیَمه كۆكن به‌ڵكو بۆ ئه‌و بیر و رایانه كه رقمان لیَیه". ئۆلیڤه‌ر ویندڵ هۆڵمز دادوه‌ری دادگه‌ی بالاَی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، 1929.
• گۆبڵز پشتیوانی له ئازادی قسه‌كردن ده‌كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و بوچونانه‌ی له‌گه‌ڵیان كۆك بوو و هه‌روه‌ها ستالینیش. ئه‌گه‌ر ئیَوه له‌گه‌ڵ ئازادی قسه‌كردنن كه‌واته دهبیَ پشتیوانی له ئازادی قسه‌كردن بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رایانه‌ی ئیَوه له‌گه‌ڵیان كۆك نین. چونكه به پیَچهوانه ئیَوه له‌گه‌ڵ ئازادی قسه‌كردن نین". نۆم چۆمسكی له كتیَبهكهی (دروستكردنی قایل‌بوون: نۆم چۆمسكی و میدیاكان 1992).
• "...... هه‌ر بیر و رایه‌ك كپ بكریَت ئه‌و بیر و رایه ره‌نگه و، بیَگومان دڵنیاین كه راسته. ره‌تكردنی ئه‌م راستیه‌ش مانای ئه‌وه‌یه خۆمان به پاكیزه دادهنیَین" جۆن ستیوارت میڵ له كتیَبی له‌باره‌ی ئازادی 1895.
• "له دهوڵهتیَكی ئازاد‌دا زمانیش دهبیَ ئازاد بیَ" ئیراسمۆس، فیَركردنی شازاده‌یه‌كی مه‌سیحی (1516).
• " خه‌ڵكی پرِ و پووچ! قه‌ت جاریَك ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یانه به‌كار ناهیَنن، به‌ڵكو داوای ئه‌و ئازادیانه ده‌كه‌ن كه نییانه، ئه‌وان ئازادی بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه كه‌چی داوای ئازادی قسه‌كردن ده‌كه‌ن" سۆرن كیركگارد، دیابسالماتا ئیزه‌ر (1843).
• "نرخی ئازادی ئاین یاخود قسه‌كردن ئه‌وه‌یه كه ئیَمه دهبیَ ته‌حه‌مولی برِیَكی زۆری گلیَش بكه‌ین" رۆبرت ه. جاكسن.
ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری